دۆزینەوەی سەیر و سەمەرەی زانایان : پشکنینی کۆکائین بۆ نەهەنگەکان لە بەرازیل پۆزەتیڤ دەرچوو
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی سەیر و سەمەرەی زانایان : پشکنینی کۆکائین بۆ نەهەنگەکان لە بەرازیل پۆزەتیڤ دەرچوو
توێژەرانی بەڕازیلی و زانایانی بایۆلۆژی دەریایی بڕێکی زۆر کۆکائینیان لە ماسوولکە و جگەری نەهەنگەکاندا لە کەنارئاوەکانی ڕیۆ دی جانیرۆ دۆزیەوە. هەرچەندە پیسبوونی کۆکائین لە ئاوەکانی بەرازیل دا مەترسیدارە بۆ هەموو جۆرە زیندووەکانی، بەڵام ئەم دەرمانە لە جەستەی ئەم نەهەنگانەدا هەیە بە چڕییەکەی نزیکەی ١٠٠ هێندەی هەر ئاژەڵێکی دەریایی دیکە.
توێژەرانی پەیمانگای ئۆسڤاڵدۆ کرووز لە بەرازیل، ڕێژەیەکی بەرزی کۆکائینیان لە 13 گەنجی نەهەنگی لوتی تیژی بەڕازیلیدا دۆزیەوە. هەروەها بڕێکی بەرچاو لە میتابۆلیتی سەرەکی کۆکائینیان دۆزیەوە کە بەنزۆیلێکگۆنینە Benzoylecgonine لە هەموو نەهەنگەکاندا جگە لە یەکێک.
ئەو نموونە ئاوانەی لە ساڵی ٢٠١٧ لە کەنداوی سانتۆس کۆکراونەتەوە، بڕێکی یەکسان کافائین و کۆکائینیان تێدابووە. هەردوو ئەم ماددانە لە ڕێگەی ئاوەڕۆوە دەچنە ناو ڕێڕەوی ئاوەکانەوە دوای فڕێدانیان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە. هەروەها بەڕازیل وەک هەناردەکاری سەرەکی کۆکائین، دامەزراوەی پاڵاوتنی نایاسایی هەیە کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاو. جگە لەوەش ئەو پاکەتانەی ماددە هۆشبەرەکان کە لەلایەن قاچاخچییەکانەوە فڕێدەدرێن، هەندێک جاریش دەچنە ناو ئاوی دەریاوە.
ئەم بابەتە 15843 جار خوێندراوەتەوە