دۆزینەوەی نهێنی پیربوونی شەوانە : مرۆڤ لە تەمەنی ٤٤ و ٦٠ ساڵیدا تووشی پیربوونی لەناکاو دەبێت

پەیامی کورد   ...   دۆزینەوەی نهێنی پیربوونی شەوانە : مرۆڤ لە تەمەنی ٤٤ و ٦٠ ساڵیدا تووشی پیربوونی لەناکاو دەبێت

گەشەکردنی مرۆڤ لە ماوەی ژیاندا بە شێوەیەکی سەرەکی وەک زنجیرەیەک لە گۆڕانی ووردە ووردە لە هێلکەوە بۆ مردن دادەنرێت؛ بەڵام لەوانەیە بەیانییەک لە خەو هەڵبستیت و سەیری ئاوێنە بکەیت و بپرسیت چۆن لەناکاو ئەوەندە پیر بوویت. بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان، ئەگەر هەرگیز ئەم حاڵەتەت ئەزموون کردبێت، ڕەنگە وەهم نەبیت. لە ڕاستیدا مرۆڤەکان لە ماوەی ژیانیدا دوو جار تووشی دوو بەرزبوونەوەی تووندی پەیوەست بە پیربوون دەبن، یەکێکیان لە دەورووبەری ٤٤ ساڵە و ئەوی دیکەیان لە دەوروبەری ٦٠ ساڵە.

بە پشکنینی کۆمەڵێک لە بەخشەری نموونەی بایۆلۆژی، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە لە یەکەم گۆڕانکاریدا لە ناوەڕاستی دەیەی پێنجەمی تەمەندا گۆڕانکاری لە مۆلیکولەکانی پەیوەست بە میتابۆلیزمی چەوری و کافائین و کحوول و هەروەها نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و پێست دا بەدی دەکرێت و تێکچوونی کارکردنی ماسوولکەکان. هەروەها گۆڕانکاری دووەم لە سەرەتای دەیەی حەوتەمی تەمەندا پەیوەندی بە گۆڕانکاری لە مۆلیکولەکانی پەیوەست بە میتابۆلیزمی کاربۆهیدرات و کافائین، نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، پێست و ماسوولکە، ڕێکخستنی بەرگری لەش و کارکردنی گورچیلە هەیە.


ئەم بابەتە 10671 جار خوێندراوەتەوە