دۆزینەوەی کۆنترین پەنیری جیهان

پەیامی کورد   ...   دۆزینەوەی کۆنترین پەنیری جیهان

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو ماددە سپی یە نهێنییەی کە لە مۆمیای سێ هەزار و ٦٠٠ ساڵەدا داپۆشراوە، کۆنترین پەنیرە لە جیهاندا.

بە پێی زانیارییەکان کاتێک توێژەران ماددەیەکی نهێنییان لەسەر سەر و ملی مۆمیا کۆنەکان تاقیکردەوە کە لە حەوزی "تاریم" لە چین دۆزراونەتەوە، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم مادوەیە لە ڕاستیدا کۆنترین پەنیری جیهانە.

"زانستی زیندوو" نووسیویەتی، توێژەران ئەم مادەیەیان دۆزیوەتەوە، کە لەسەر چەند مۆمیایەک ڕشتووە، نزیکەی دوو دەیە لەمەوبەر لە گۆڕستانی "شیاوهێ" لە حەوزی "تاریم" لە باکووری ڕۆژئاوای چین. بەپێی بابەتێک کە ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی ئەیلول) لە گۆڤاری "سێل" بڵاوکراوەتەوە، پشکنینی دی ئێن ئەی دەرکەوتووە کە ئەم ماددە نهێنییە کە پەنیری کەفیرە، جۆرێکە لە پەنیری نەرمی پرۆبایۆتیک و هەزاران ساڵ لەمەوبەر بە بەکارهێنانی پەنیری مانگا و بزن بەرهەم هێنراوە

ئەم پەنیرە چەندین جۆرە بەکتریا و قارچکی تێدایە، لەوانە Lactobacillus kefiranofaciens و Pichia kudriavzevii کە هەردووکیان لە دانەوێڵەی کەفیری مۆدێرندا دەبینرێن.
بە ووتەی نووسەری باڵای ئەم بابەتە، پەنیر لەسەر مۆمیا کۆنترین جۆری پەنیرە کە تا ئێستا لە جیهاندا دۆزراوەتەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مەرجەکانی پاراستنی خۆراکی وەک پەنیر بۆ چەند هەزار ساڵێک زۆر قورسە، دۆزینەوەی ئەمە پەنیر دۆزینەوەیەکی دەگمەنە و دەرفەتێکی بەنرخی لەبەرچاو دەگیرێت

هەروەها توێژەران پێیان وایە پشکنینی ئەم پەنیرە دێرینە دەتوانێت زانیاری زیاترمان پێبدات سەبارەت بە کلتوور و خۆراکی کەسانی ڕابردوو.

بەووتەی ئەو توێژەران، بە هاوکاری ئەم دۆزینەوە، دەکرێت لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی پەرەسەندنی بەکتریایەک لە سێ هەزار ساڵی ڕابردوودا بکرێت.

بەڵام هێشتا ڕوون نییە بۆچی ئەم مۆمیایانە لە پلەی یەکەم دا بە پەنیر ڕژێنراون.


ئەم بابەتە 46905 جار خوێندراوەتەوە