دۆزینەوەی گڵکۆی پزیشکی فیرعەون
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی گڵکۆی پزیشکی فیرعەون
شوێنەوارناسەکان گۆڕی پزیشکێکیان دۆزیوەتەوە کە لە سەقارە چارەسەری فیرعەونێکی میسری کۆنی کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێک ، شوێنەوارناسەکان کە لە شاری سەقەرای میسر خەریکی هەڵکەندن بوون، گۆڕی پزیشکێکیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی چوار هەزار و 100 ساڵە و بە ناوی تێتینبێفو، کە بە شێوەیەکی شەخسی چارەسەری فیرعەونی کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، "لئای-ساینس" نووسیویەتی، هەرچەندە کەلوپەلی گۆڕەکە تاڵان کراوە، بەڵام تیمێکی شوێنەوارناسانی سویسری-فەرەنسی کە دۆزینەوەکەیان ئەنجامداوە، توانیویانە لێکۆڵینەوە لە تابلۆکانی دیواری گۆڕەکە و نووسراوەکانی هیرۆگلیفی بکەن، کە باس لە پێگەی گۆڕەکە دەکەن پزیشک و شتەکان شێوازی جۆراوجۆر نیشان دەدەن کە ڕەنگە لە چارەسەرە پزیشکییەکانیدا بەکارهێنرابێت.
ئەم پزیشکە پێی دەووترا "خزمەتگوزاری خوداوەندی سەرکێت" (خودایەکی میسری کۆن کە پەیوەندی بە عەقارەبەوە هەیە و پێیان وایە توانای پاراستنی هەیە لە چەقۆی عەقارەب).
فیلیپ کۆڵۆمبێرت، سەرۆکی تیمی هەڵکەندنی سویسری-فەرەنسی و میسرناس لە زانکۆی ژنێڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لایڤساینس ووتی: هەبوونی ئەم نازناوە بەو مانایە بوو کە ئەم پزیشکە پسپۆڕە لە چارەسەرکردنی پێوەدانی ژەهراوی.
بە ووتەی کۆڵۆمبێرت، بە پشت بەستن بە نووسراوەکان، ئەم پزیشکە "سەرپەرشتیاری ڕووەکی دەرمانی" بووە، نازناوێک کە تەنیا لە دۆزینەوەیەکی دیکەدا لە میسری کۆنەوە بینراوە. جگە لەم ناونیشانانە، لە نووسراوەکاندا باس لەوە کراوە کە "پزیشکی ددانی باڵا" بووە؛ ناونیشانێکی تر کە بە دەگمەن دەبینرێت.
بە ووتەی ڕۆجەر فۆرشاو، مامۆستای فەخری سەنتەری میسرناسی بایۆپزیشکی لە زانکۆی مانچستەر، بەڵگەی پزیشکانی ددانی میسری کۆن زۆر کەمن.
ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە