دۆزینەوە نوێیەکەی توێژەران : پشوودان بۆ ماوەی ٥ چرکە لە کاتی شەڕدا دەتوانێت ڕێگری بکات لە تێکچوونی پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان

پەیامی کورد   ...   دۆزینەوە نوێیەکەی توێژەران : پشوودان بۆ ماوەی ٥ چرکە لە کاتی شەڕدا دەتوانێت ڕێگری بکات لە تێکچوونی پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، وەستانێکی کورت بۆ ماوەی پێنج چرکە لە کاتی دەمەقاڵەی نێوان هاوسەرەکاندا دەتوانێت ڕێگری بکات لە پەرەسەندنی دەمەقاڵە و ڕژاندنی ئاو بەسەر ئاگری ناکۆکیەکاندا.

هەرچەندە ئەمە ڕەنگە بە ئاشکرا دەرکەوێت، بەڵام ئەمە یەکەم جارە کە توێژینەوەیەک لە ڕووی زانستییەوە کەمبوونەوەی شەڕئەنگێزی دوای پشوودانی زۆرەملێ نیشان بدات.

دەروونناسانی زانکۆی سانت ئەندرۆس لە سکۆتلەندا یارییەکیان داڕشتووە بۆ پێوانەکردنی کاریگەری پچڕانی زۆرەملێ لەسەر دەمەقاڵە، کە تێیدا هاوسەرەکان چەندە دەنگە ناخۆشەکان دەکەن کە دەیانەوێت بەرامبەر هاوبەشەکانیان.

لەم تاقیکردنەوەدا کە ٨١ هاوسەر بەشداربوون، خەڵک لە ٣٠ قۆناغی یارییەکەدا بەشدارییان کردووە و پشوودان لە ماوەی جیاوازدا ئەنجامدراوە.


ئەم بابەتە 11330 جار خوێندراوەتەوە