دۆلار و دینار جارێکی دێکە گۆڕانکاری بە سەردا هات
پەیامی کورد ... دۆلار و دینار جارێکی دێکە گۆڕانکاری بە سەردا هات
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زیاتر له ٢٠٥ ملیۆن دۆلاری خستنه‌بازاڕه‌وه، به‌های دۆلاریش به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ١٥٦ هه‌زار و ٩٥٠ دینار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕووی راگه‌یاند كه ٢٠٥ ملیۆن و ٣٧٩ هه‌زار و ٦٠٤ دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه ١٨٥ ملیۆن و ٦٤٩ هه‌زار و ٦٠٤ دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها ١٩ ملیۆن و ٧٣٠ هه‌زار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاشه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییەکان ، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر بو به ١٥٧ هه‌زار و ٥٠٠ دینار، به‌ڵام به‌هاكه‌ی به‌ناجێگیری ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و دابه‌زین، له‌ئێستادا به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ١٥٦ هه‌زار و ٩٥٠ دینار.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر بو به ١٥٧ هه‌زار ٢٥٠ دینار.
دوێنێ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه ٢٢٠ ملیۆن و ٦٨٥ هه‌زار و ٤٥٤ دۆلاری خستووەته بازاڕه‌وه، كه ١٩٩ ملیۆن و ٤٢٥ هه‌زار و ٤٥٤ دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه، هه‌روه‌ها ٣٠ ملیۆن و ٢٦٠ هه‌زار دۆلاریشی دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاش بو.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە