دۆنالد ترامپ : زێلێنسکی دەیەوێت دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەون

پەیامی کورد   ...   دۆنالد ترامپ: زێلێنسکی دەیەوێت دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەون
 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024، ڤۆلۆدێمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکراین یان بە "گەورەترین فرۆشیار لە مێژوودا" وەسف کرد و ڕایانگەیاند، دەیەوێت دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسیویەتی : لێدوانەکانی ترامپ پێچەوانەی سیاسەتی هەندێک لە هاوپەیمانەکانیەتی کە دەڵێن ئۆکراین پێشوازی لە گەڕانەوەی دەکات بۆ کۆشکی سپی.

بە گوتەی ئەوان، ترەمپ تاکە کەسە کە دەتوانێت دانوستان لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بکات بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ڕۆژئاوای ویلایەتی پێنسیلڤانیا ووتی: پێموایە زێلێنسکی گەورەترین فرۆشیارە لە مێژوودا. هەر جارێک دێتە وڵاتەکەمان بە ٦٠ ملیار دۆلارەوە دەگەڕێتەوە. زێلێنسکی دەیەوێت ئەوان (دیموکراتەکان) لە هەڵبژاردنەکەدا سەربکەون، بەڵام من بە شێوەیەکی جیاوازتر دەکەم. هەوڵ دەدەم بۆ ئاشتی.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، زێلێنسکی و بانگەشەی بانگەشەی کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024دا دەست بەجێ ووڵامی ئەو بانگەشەیەی ترامپ یان نەداوەتەوە و ترامپ ڕەتیکردووەتەوە ووردەکارییەکان لەبارەی پلانی ئاشتییەکەیەوە بخاتەڕوو.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی ٥ی ئەم مانگەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوە پووتین و زێلنسکی بانگهێشتی ئاشتی دەکات.

زێلێنسکی، کە بۆ بەشداریکردن لە ٧٩ەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکدایە، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، کردەوەی یەکلاکەرەوەی ئەمریکا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە.

ترامپ هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، پێدەچێت لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە. بەڵام بە ووتەی بەرپرسانی نزیک لە ناوبراو، تا ئێستا هیچ پلانێک بۆ ئەم کۆبوونەوەیە دانەنراوە.

دوێنێ زێلێنسکی لەگەڵ جۆش شاپیرۆ، پارێزگاری دیموکراتەکانی ویلایەتەکە و هاوپەیمانی هاریس، سەردانی کارگەیەکی دروستکردنی چەکیان کرد لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە یەکێک لە ویلایەتەکانی بەناو گۆڕەپانی شەڕ لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، ئەم کۆبوونەوەیە کەسوکاری ترەمپی تووڕە کرد.

واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لەم ووڵاتە لە شوباتی ٢٠٢٢ (ئەسفەند ١٤٠٠) بەرنامەیەکی هاوکاری چەند ملیار دۆلارییان بۆ یارمەتیدانی ئۆکراین داڕشتووە. لە هەمان کاتدا چەندین جار بە بیانووی شەڕەوە بایکۆتی مۆسکۆیان کردووە.

ترامپ چەندین جار هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین بە "بەفیڕۆدانی پارە" وەسف دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەیەوێت یارمەتی ئۆکراین بدات بۆ سەرکەوتن.


ئەم بابەتە 50621 جار خوێندراوەتەوە