دۆناڵد ترامپ : بە هەماهەنگی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان والی عێراق و سووریای رێکخراوی داعشیان کوشتووە
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ : بە هەماهەنگی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان والی عێراق و سووریای رێکخراوی داعشیان کوشتووە
رۆژی شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ سەبارەت بە کوژرانی والی عێراق و سووریای داعش نووسی : "سەرکردە هەڵهاتووەکەی داعش لە عێراق کوژرا. ئەو بێوچان لەلایەن جەنگاوەرە چاونەترسەکانمانەوە ڕاودەندرا."
ترامپ دەشڵێت: "بە هەماهەنگی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژیانە نەگریسەکەی ئەو سەرکردەیەی داعش لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی داعش کۆتایی پێهێندرا."
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پۆستەکەی نووسیویەتی: "بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە دەبێت."
ئێوارەی دوێنێ کوژرانی عەبدۆڵڵا مەکی موسڵیح ڕەفیعی، ناسراو بە ئەبوو خەدیجە ڕاگەێندرا.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە