دۆناڵد ترامپ : جۆ بایدن لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سێدارە درا ئەمەی دەیبینن ڕۆبۆتێک زیاتر نییە
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ : جۆ بایدن لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سێدارە درا ئەمەی دەیبینن ڕۆبۆتێک زیاتر نییە
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پۆستێكی گاڵتەئامێزی له پلاتفۆرمی "TRUTH Social"دا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، جۆو بایدن سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا له ساڵی 2020 له سێداره دراوه و له شوێنی دا وه‌شانێكی ڕۆبۆت داندراوه كه له‌لایه‌ن لایه‌نه شاراوه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
دۆناڵد ترامپ نوسیویه‌تی، "ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت كلۆن و ڕۆبۆته ، خاڵیە له ڕۆح و ده‌روون، سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه‌سێكی ڕاسته‌قینه نییه، به‌ڵكوو كۆپی یه یان بووكه‌ڵه‌یه‌كه كه له‌لایه‌ن شانه شاراوه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت بۆ شاردنه‌وه‌ی مردنی یان ناكارامه‌یی یان بتوانێت كۆنترۆڵی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر حكوومه‌ت دا بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ جۆو بایدنێك بونی نەماوه و له ساڵی 2020 له سێداره دراوه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت كۆپی بایدن و بوونه ڕۆبۆتییه‌كانن كه ڕۆح و عه‌قڵیان نییه، دیموكراته‌كان جیاوازییه‌كه نازانن".
لایه‌نگرانی ترامپ له ووڵامه‌كانیان دا هانی ئه‌مه‌یان دا و وێنه‌یان شان به‌شانی بایدن بڵاوكرده‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی هاوشێوه‌ی بایدن جێگه‌ی گۆڕاوه.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌ران گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات چاوه‌كانی جۆ بایدن له شین ه‌وه بۆ ڕه‌ش گۆڕاون.
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ترامپ وێنه‌یه‌كی بایدنی بڵاوكرده‌وه، سێ پۆرترێتی سه‌رۆكایه‌تی كه دو له‌وانه نوێنه‌رایه‌تی خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌مێكی فۆونته‌ین له ناوه‌ڕاست دا له‌بری وێنه‌ی بایدن دانا.
جه‌یمس كۆمه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چوار كه‌سی ده‌ستنیشان كردوه كه واژووی ئۆتۆماتیكی یان به‌كارهێناوه بۆ واژووكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌ناوی جۆ بایدنن.
جه‌یمس كۆمه‌ر ڕایگه‌یاندبوو، لیژنه‌كه لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كات كه به په‌رده‌پۆش كردنی باری ده‌رونی سه‌رۆك ناوی ده‌بات، ئه‌مه‌ش دوای زنجیره‌یه‌ك ڕاپۆرت كه باس له‌وه ده‌كه‌ن بایدن نیشانه‌كانی دابه‌زینی مه‌عریفی و جه‌سته‌یی له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2024 و پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نیشان داوه.
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە