دۆناڵد ترامپ لێدوانی نوێی سەبارەت بە ئۆکراین و غەززە ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ لێدوانی نوێی سەبارەت بە ئۆکراین و غەززە ڕادەگەێنێت
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی نوێی جێبه‌جێكردنی واژوو كرد، هه‌روه‌ها باسی له هه‌ندێك له پرسه مشتومڕئاوییه‌كانی په‌یوه‌ست به شه‌ڕی غه‌ززه، ململانێكانی ئۆكراین و روسیا، چین، په‌نه‌ما، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك كرد.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی غه‌ززه، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند كه هیچ "گه‌ره‌نتییه‌ك" نییه كه ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام بێت، "من نازانم ئاشتی له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا".
سه‌باره‌ت به ئۆكراین ، ترامپ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌یه‌وێت دانووستان له‌سه‌ر "رێكه‌وتنێك" له‌گه‌ڵ كیێڤ بكات كه تێیدا كانزا ده‌گمه‌نه‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات كه كه‌ره‌سته‌ی خاون و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له بواری ئه‌لیكترۆنیدا به‌كارده‌هێنرێن، وه‌ك "گه‌ره‌نتیه‌ك" له به‌رامبه‌ر یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشكه‌وتنی گه‌وره‌مان له نێوان ڕووسیا و ئۆكراین به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌م شه‌ڕه گاڵته‌جاڕانه ڕاده‌گرین و كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له په‌نه‌ما كرد و ڕایگه‌یاند، به دوای ڕێككه‌وتنێكی باش له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، "من دڵخۆش نیم به دۆخی كه‌ناڵی په‌نه‌ما، به‌ڵام ئه‌وان ڕازی بوون به هه‌ندێك گۆڕانكاری، له‌كۆتایی هه‌فته‌دا په‌یوه‌ندی دیكه‌شم له‌گه‌ڵیان دا ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به مه‌كسیك ترامپ ووتی، "مه‌كسیك هه‌زاران سه‌رباز له‌سه‌ر سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا جێگیر ده‌كات بۆ وه‌ستاندنی كۆچی نایاسایی، ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌كسیك كارده‌كه‌ین بۆ وه‌ستاندنی كۆچی نایاسایی له‌ودیو سنووره‌كانه‌وه".
سه‌باره‌ت به كه‌نه‌دا، ترامپ باسی له‌وه‌كرد، "په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام ئێمه ڕێگه به كه‌نه‌دا ناده‌ین ئه‌مریكا بۆ خۆی بقۆزێته‌وه"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "كه‌نه‌دا ده‌بێته 51ه‌مین ویلایه‌تی ئه‌مریكا".
ترامپ باسی له دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ چین كرد و ووتی كه "پێده‌چێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ چین ئه‌نجام بدرێن"، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌پاندنی باجی نوێ به‌سه‌ر هاورده‌ی چین بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه، باجێكی 10% زیاد ده‌كرێت بۆ ئه‌و به‌رهه‌م و كاڵایانه‌ی كه له‌چینه‌وه هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێن.
ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە