دۆناڵد ترامپ ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی خۆی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین دەخاتە ڕوو

پەیامی کورد   ...   دۆناڵد ترامپ ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی خۆی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین دەخاتە ڕوو

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گفتوگۆ تەلەفونیەكەی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا زۆر باش و بەرهەمدار بووە و ڕێككەوتون لەسەر ئاگربەستێکی دەست بەجێ، دەشڵێت، "ئەگەر من سەرۆك بومایە ئەو جەنگە ڕووی نەدەدا و لە ئێستادا پرۆسەی ئاشتی دەستیپێكردوە و هیوادارین لە پێناو مرۆڤایەتیدا، کارەکە بە ئەنجام بگەێنین".

دۆناڵد ترامپ، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی " Thrust Social" كە خۆی خاوەنداری دەكات، بڵاویكردەوە، پەیوەندییە تەلەفونیەكەی لەگەڵ پووتین سەرۆكی ڕووسیا زۆر باش و بەرهەمدار بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێككەوتون لەسەر ئاگربەستێکی دەست بەجێ کە دامەزراوە و ژێرخانە گرینگەکانی ووزە و ئابووری لە هەردوو ووڵاتی ئۆکراین و ڕووسیا لەخۆی دەگرێت، هەروەها بە خێرایی کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستێکی تەواو و کۆتایی هێنان بەو شەڕە زۆر ترسناکەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین.

دۆناڵد ترامپ باسی لەوەشكرد، ئەگەر ئەو لەكاتی دەستپێكردنی جەنگەكەدا سەرۆك بوایە، ئەوا هەرگیر ئەو جەنگە دەستی پێنەدەكرد، لەگەڵ پووتین گفتوگۆی لەسەر مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی كردوە ئەو باسەیان لە زۆر لایەنەوە تاوتوێكردوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای بەردەوامی لەدەستدانی هەزاران سەرباز لە هەردوولا، هەردوو سەرۆککۆمار پووتین و سەرۆک زێلێنسکی پێیان خۆشە کۆتایی بەو جەنگە بێت. هەروەها پرۆسەی ئاشتی دەستیپێكردوە و هیوادارە لە پێناو مرۆڤایەتیدا، کارەکە بە ئەنجام بگەێنن.

ئەوە لەكاتێكدایە سێشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامدا كە زیاتر لە یەك كاتژمێر و نیوی خایاندووە. 

كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە ، "هەردوو سەرۆك لەسەر پێویستی بەدیهێنانی ئاشتی و ئاگربەست لە شەڕی ئۆکراین ڕێککەوتوون".

كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیاش (كرێملین) ووتی، "پووتین پشتیوانی بۆ ئاگربەستی 30 ڕۆژە دەربڕیوە و ترامپ ی لە ئاڵوگۆڕی دیلەكان ئاگاداركردوەتەوە وەك نیازپاكی مۆسكۆ".


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە