دۆناڵد ترامپ : هەر ووڵاتێک نەوت لە ئێران بکڕێت، ناتوانێت لەگەڵ ئەمریکا بازرگانی بکات
پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ : هەر ووڵاتێک نەوت لە ئێران بکڕێت، ناتوانێت لەگەڵ ئەمریکا بازرگانی بکات
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزای تووندی بەسەر هەناردەی نەوت و پترۆشیمی ئێران دا سەپاندووە، هەر ووڵاتێک نەوت لە ئێران بکڕێت، ناتوانێت لەگەڵ ئەمریکا بازرگانی بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەر سەرۆککۆمار بووایە، ئێران پارەی پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس و حیزبۆڵڵای نەدەبوو و بەتەواوی مایەپووچ دەبێت.
ئەم قسانە هاوکات بوو لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی فەرمی دانووستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کە بڕیار بوو ڕۆژی شەممە لە ئیتالیا بەڕێوە بچێت.
ترامپ پێشتر لە دانووستانەکان ڕازی بوو، بەڵام هۆشداری دابوو کە ئەگەر شکست بهێنێ، لەوانەیە پەنا بۆ کردەوەی سەربازی لەدژی ڕێژیمی ئێران ببات.
ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە