دیاری سەیر و سەمەرەی ڕووسیا بە ئێران/ سیستەمگەلی S400ی ڕووسی گەیشتە ئێران

پەیامی کورد   ...   دیاری سەیر و سەمەرەی ڕووسیا بە ئێران/ سیستەمگەلی S400ی ڕووسی گەیشتە ئێران

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە هەنگاوێکی سەرسوڕهێنەردا ڕووسیا دوای ١٥ ساڵ چەند فڕۆکەیەکی جۆری ئێس ٤٠٠ی بە دیاری بەخشییە ئێران. S400 بە پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناسراوە لە جیهاندا.

ئامێری بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لە ڕێگای ئێران
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئێران بڵاویکردەوە، ڕووسیا دەستی کردووە بە گەیاندنی ڕادار و کەرەستەی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی خۆی بۆ ئێران.

بەشێک لەو کەرەستانە لەسەر داوای ئێران لە کرێملین و بە مەرجی میوانداریکردنی ئێران بۆ سێرگی شۆیگو سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا دابین کراوە.

بەرپرسان بە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە، لە کاتێکدا میدیا ناوخۆییەکانی ئێران تەنیا باسیان لە داواکاری ئامێرەکان کردووە، ئەندامێکی سوپای پاسداران و بەرپرسێکی دیکە بۆ ڕۆژنامەی تایمز پشتڕاستیان کردەوە کە نەک هەر داواکارییەکە کراوە، بەڵکو گەیاندنیش دەستیپێکردووە.


ئەم بابەتە 12279 جار خوێندراوەتەوە