دیداری پووتین لەگەڵ بەشار ئەسەد و بانگەشەی سەرکەوتن لە سووریا
پەیامی کورد ... دیداری پووتین لەگەڵ بەشار ئەسەد و بانگەشەی سەرکەوتن لە سووریا
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کە یەکێک لە بەدناوترین دیکتاتۆرە تاوانکارەکانی مێژووی داڵدەدا، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە ساڵانەیەکەدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، تا ئێستا چاوی بە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا نەکەوتووە، کە لەکاتی ڕووخانی دیمەشق دا بەرەو ڕووسیا هەڵهاتووە و پلانی هەیە لە داهاتوویەكی نزیکدا دیکتاتۆرە لابراوەکەی سووریا ببینێت و پرسیاری لەبارەی چارەنووسی ئاستین تایس، ڕۆژنامەوانێکی ئەمریکی لێبکات.
پووتین هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕووسیا لە سووریا نەدۆڕاوە و مۆسکۆ پێشنیاری سەبارەت بە بنکە سەربازییەکانی لە سووریا پێشکەش بە حوکمرانی نوێی دیمەشق کردووە. هاوکات ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لە سووریاوە بۆ لیبیا گواستراوەتەوە.
ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە