دیمیتری پێسکۆڤ :دۆخی حەلەب پێشێلکردنی سەروەری سووریایە

پەیامی کورد   ...    دیمیتری پێسکۆڤ :دۆخی حەلەب پێشێلکردنی سەروەری سووریایە

دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند : دۆخی حەلەب پێشێلکردنی سەروەری سووریایە، ڕووسیا پشتیوانی لە دامەزراندنی نەزم و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.

 بۆ ئەوەی لەسەر ڕێگای چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین بین، دەبێت هۆکارە سەرەکییەکانی ململانێکان چارەسەر بکرێن، مەسەلەکە قووڵترە لە ناردنی هێزی ئاشتی پارێز.

بڕیاری واشینتۆن بۆ پێدانی مۆڵەت بە کیێڤ بۆ بەکارهێنانی مووشەکی ئەمریکی بۆ هێرشکردنە سەر قووڵایی خاکی ڕووسیا نابەرپرسیارانەیە.

 ڕووسیا دەستوەردانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ڕۆمانیا نەکردووە و بەنیازی دەستوەردانیش نییە، هەموو تۆمەتەکان بێ بنەمان.

 سەردانی فەرمی پووتین بۆ کازاخستان زۆر بەرهەمدار بوو.

ژاپۆن دەستپێشخەری جێبەجێکردنی سنووردارکردنی ئابووری بووە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان نەک ڕووسیا.

 ڕووسیا پێوەرێکی ڕوونی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین.


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە