دەرئەنجامی سەدان لێکۆڵینەوە : سەرکەوتن دڵخۆشت ناکات، بەڵام دڵخۆشی دەتوانێت سەرکەوتووترت بکات
پەیامی کورد ... دەرئەنجامی سەدان لێکۆڵینەوە : سەرکەوتن دڵخۆشت ناکات، بەڵام دڵخۆشی دەتوانێت سەرکەوتووترت بکات
توێژەران بە پێداچوونەوە بە زیاتر لە ٢٠٠ توێژینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە دڵخۆشی دەبێتە هۆی سەرکەوتنی زیاتر نەک بە پێچەوانەوە. بەهۆی باری دەروونی ئەرێنییەوە، کەسانی دڵخۆش چالاکانەتر کاردەکەن بەرەو ئامانجەکانیان و ئەو لێهاتوویی و سەرچاوانەی لە ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە بەکاردەهێنن.
ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات مەرج نییە سەرکەوتن ببێتە هۆی بەختەوەری و مرۆڤەکان پێویستە لە پێشینەی کارەکانیان بەختەوەری بن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئەگەر بەو شێوەیە دڵخۆش نەبوویت کە چاوەڕێی دەکەیت، سەرکەوتن وەک چارەسەرێک مامەڵەی لەگەڵ مەکە. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە زیادبوونی داهات، تا خاڵێکی دیاریکراو (لە نێوان 60 هەزار بۆ 75 هەزار دۆلار لە ساڵێکدا)، دەتوانێت ژیانی خۆشگوزەرانی باشتر بکات، بەڵام دوای ئەوە، کاریگەرییەکی کەمی لەسەر بەختەوەری هەیە.
ئەم بابەتە 18577 جار خوێندراوەتەوە