دەربەندی، تێڕوانینەکانی سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی کورد لە سووریا دەخاتەڕوو

پەیامی کورد   ...    دەربەندی، تێڕوانینەکانی سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی کورد لە سووریا دەخاتەڕوو

بەشی دیراسات و پێگەیاندن سیمینارێکی بە ناونیشانی دەست پێشخەری سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە کوردستانی سووریا بۆ دکتۆر حەمید دەربەندی سازکرد، کە لە سیمینارەکەدا تیشک خرایەسەر دۆخی ئێستای کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

سێشەممە، ١١-٢-٢٠٢٥، بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سیمینارێکی بە ناونیشانی دەست پێشخەری سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە کوردستانی سووریا بۆ دکتۆر حەمید دەربەندی سازکرد، کە ژمارەیەک ڕۆشنبیرو کەسایەتی و سیاسەتمەدار تێیدا بەشداربوون.

لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە و سەقامگیری دۆخی ئێستای کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و ھەروەھا تێڕوانینەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر پرسی کورد لە سووریا و یەکڕیزی و یەکخستنی دیدی ھێزە کوردیەکان بۆ دۆزی کورد لە کوردستانی سووریادا.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە