دەرکردنی لەناکاوی باڵاترین بەرپرسی سەربازی ئەمریکا ؛ ترامپ فەرماندەی دڵخوازەکەی دەهێنێتە سەر شانۆ
پەیامی کورد ... دەرکردنی لەناکاوی باڵاترین بەرپرسی سەربازی ئەمریکا ؛ ترامپ فەرماندەی دڵخوازەکەی دەهێنێتە سەر شانۆ
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکی ئەرکانی ئەو ووڵاتە لە کارەکەی دوورخستەوە. لە هەمان کاتدا پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە پێنج جەنەڕاڵێکی دیکەی باڵا لە سەرکردایەتی وەزارەتی بەرگریش دەگۆڕێت.
ترامپ لە سۆشیال میدیای خۆی لە پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا دوورخستنەوەی ژەنەڕاڵ سی.کیو براونی ڕاگەیاند.
ژەنەراڵەکەی هێزی ئاسمانی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرا و بەپێی پراکتیکی داب و نەریتی چاوەڕوان دەکرا تا کۆتایی خولی چوار ساڵەی لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ ژەنەڕاڵ دان ڕەیسین کاین، ژەنەڕاڵ خانەنشین کراو وەک سەرۆکی نوێی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش دەناسێنێت. پێشتر فڕۆکەوانی فڕۆکەی ئێف ١٦ بووە و پێشتر یاریدەدەری بەڕێوبەری کاروباری سەربازی سی ئای ئەی بووە.
ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە