دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا : ڕێگەدان بە کیێڤ بۆ هێرشکردنە سەر قووڵایی ڕووسیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان

پەیامی کورد   ...   دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا : ڕێگەدان بە کیێڤ بۆ هێرشکردنە سەر قووڵایی ڕووسیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان

ئەلێکساندەر بۆرتنیکۆف، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند : پێناچێت هەڵبژاردنی ترامپ وەک سەرۆکی ئەمریکا ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیاسەتی دەرەوەی واشینتۆن.

هەروەها ئەو ئەگەرەی ڕەت نەکردەوە کە تیمەکەی بایدن وەک بەشێک لە هەڵمەتی سیاسی ناوخۆیی هەوڵی چڕکردنەوەی دۆخی ناوچەکانی ئۆراسیا تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت.

بۆرتنیکۆڤ ووتی : مووڵەتی واشینتۆن بۆ کیێڤ بۆ تەقاندنی مووشەکی دوور مەودا لە قوڵایی ڕووسیا بە ناچاری دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ململانێکان لە ئۆکراین و دەورووبەری.

ناوبراو ڕایگەیاند کە تاوانە ڕێکخراوەکانی ئۆکراین بەشێکی بەرچاو لە بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن، کە لە شەڕی هاوبەشی دژی ڕووسیادا بەکاردەهێنرێت.


ئەم بابەتە 107 جار خوێندراوەتەوە