دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : ڕۆژئاوا بەنیازە هێزەکانی خۆی لەژێر ناوی "ئاشتیپارێزان" ڕەوانەی ئۆکراین بکات.
پەیامی کورد ... دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : ڕۆژئاوا بەنیازە هێزەکانی خۆی لەژێر ناوی "ئاشتیپارێزان" ڕەوانەی ئۆکراین بکات.
بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی دەست دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا کەوتوون، لە غیابی ئاسۆی تووشکردنی شکستێکی ستراتیژی بە ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕدا، ناتۆ تا دێت هەوڵی بەستنی ململانێکانی ئۆکراین دەدات بە مەبەستی گەڕاندنەوەی توانای شەڕی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بۆ تۆڵەسەندنەوە .
دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکات کە ناتۆ لە ئێستادا ناوەندی مەشق و ڕاهێنان لە ئۆکراین دادەمەزرێنێت، کە لانیکەم یەک ملیۆن ئۆکراینی کۆکراوەی تیادا ڕاهێنانیان پێدەکرێت، هەروەها بە شێوەیەکی چالاکانە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا سەربازی-پیشەسازییەکانی ڕۆژئاوا دەکات و داوای وەبەرهێنان و ڕەوانەکردنی کەسانی پسپۆڕ و ئامێرەکان دەکات بۆ ئۆکراین.
ڕۆژئاوا دەیەوێت بە بیانووی جێگیرکردنی هێزی ئاشتیپارێز لە ئۆکراین ئامانجەکانی خۆی بگات. لە بنەڕەتدا ئۆکراین داگیر دەکرێت: ناوچەکانی باکووری ووڵاتەکەی، بە ناوچەی پایتەختیشەوە، دەبنە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا، ناوەند و ڕۆژهەڵاتی ووڵاتەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئاڵمانیادا دەبێت، ناوچەکانی ڕۆژئاوا لە ژێر کۆنترۆڵی پۆڵەندا، کەنارەکانی دەریای ڕەشیش دەبێت لە ژێر کۆنترۆڵی ڕۆمانیادا بێت. بە گشتی بڕیارە 100 هەزار کارمەندی ئاشتیپارێزی ڕەوانەی ئۆکراین بکرێن.
دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا پێویستی بەم بژاردەیەی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ململانێکانی ئۆکراین نییە.
ئەم بابەتە 125 جار خوێندراوەتەوە