دەزگای هەواڵگری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا : ڕووسیا خۆی بۆ درێژکردنەوەی شەڕ ئامادە دەکات

پەیامی کورد   ...  دەزگای هەواڵگری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا : ڕووسیا خۆی بۆ درێژکردنەوەی شەڕ ئامادە دەکات

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ درێژکردنەوەی شەڕی ئۆکراین.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵگری، ئەو بەڵگەنامانەی کە بە ڕواڵەت لە وەزارەتی دارایی ڕووسیا بڵاوکراونەتەوە، نیشان دەدەن کە ڕووسیا دەتوانێت لە ساڵی ٢٠٢٤ بوودجەی گشتی حکوومەت بە ڕێژەی ٣٠% زیاد بکات.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەیەوێت بڕی 10.8 ترلیۆن ڕووبڵ (نزیکەی 112 ملیار دۆلاری ئەمریکی) بۆ خەرجییەکانی بەرگری تەرخان بکرێت، کە دەکاتە 6%ی بەرهەمی ناوخۆیی ڕووسیا و لە بوودجەی 2023 لە 68% زیادیکردووە.

ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ووردەکاری تێچوونەکان و ئاماژەی بەوە کردووە؛

"ئەگەری زۆر هەیە ڕووسیا تا ساڵی 2024 پاڵپشتی ئەم ئاستە لە خەرجییە بەرگرییەکان بکات، هەموو ووردەکارییەکان سەبارەت بە خەرجییەکانی بەرگری ڕووسیا هەمیشە نهێنین. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ژمارانە ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە ڕووسیا دەیەوێت بۆ چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام بێت لە شەڕی ئۆکراین".

ئەمەش دوای لێدوانەکانی سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەو مانایەیە کە ئامادەن تا ساڵی ٢٠٢٥ درێژە بە شەڕەکە بدەن”.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە