دەستنیشانکردنی نەخۆشی بە دەنگی کۆکە / هونەری نوێی گووگڵ بە زیرەکی دەستکرد

پەیامی کورد   ...   دەستنیشانکردنی نەخۆشی بە دەنگی کۆکە / هونەری نوێی گووگڵ بە زیرەکی دەستکرد

کۆکە دەتوانێت نیشانەیەکی ڕوون بێت بۆ کێشەیەکی تەندرووستی. لە ڕاپۆرتێکی نوێی گووگڵدا هاتووە، تیمێکی توێژەران لە هیندستان مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشییە تایبەتەکانی کۆئەندامی هەناسەدان، لەوانە نەخۆشی سیل و نەخۆشی درێژخایەنی ڕێگری سییەکان (COPD). گووگڵ لە مانگی ئازاردا مۆدێلی بنەڕەتی بایۆئاکۆستیکی HeAR ی خستە بازاڕەوە.

کۆمپانیای Salcit Technologies کە کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری چاودێری تەندرووستی هەناسە و بنکەکەی لە هیندووستانە، HeAR وەک بەشێک لە ئەپی Swaasa بەکاردەهێنێت بۆ شیکردنەوەی دەنگی کۆکە و دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل.


ئەم بابەتە 10272 جار خوێندراوەتەوە