دەستەی دانووستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەکەن

پەیامی کورد   ...   دەستەی دانووستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەکەن

دەستەی دانووستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە بەیاننامەیەكدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرامبەر لەخۆگرتنی پەنابەران و پشتیوانییە بەردەوامەكانیان بۆ مافەكانی گەلی سووریا.

لە بەیاننامەكەی دەستەی دانووستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە: "سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكەین كە لەماوەی رابردوودا وەك ئەوەی خۆی خاوەنی پرسی سووریا بێت، هەمیشە پشتیوانی بۆ مافەكانی سەرجەم گەلانی سووریا كردووە و ئەم هەڵوێستانەی هەرگیز لەبیر ناكرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە: "پەنابەرانی سووریا كە لە ماوەی رابردوودا میوانی هەرێمی كوردستان بوون، بەم زووانە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان بە مەبەستی بەشداریكردن لە سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی سووریا.

جەختیش لەوە كراوەتەوە كە شۆڕشی سووریا بەهیچ شێوەیەك كێشە بۆ عێراق درووست ناكات و چاوەڕوانیشن لاپەڕەیەكی نوێی هاوكاری و برایەتی و ئاشتی لەگەڵ عێراق بكەنەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەكەی دەستەی دانوستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا:


ئەم بابەتە 108 جار خوێندراوەتەوە