دەست بەسەرکرانی لانیکەم ١٢٥ کەس لە مانگی ڕابردووی زایینی دا لە ئێران

پەیامی کورد   ...   دەست بەسەرکرانی لانیکەم ١٢٥ کەس لە مانگی ڕابردووی زایینی دا لە ئێران

بەپێی ئاماری بڵاوکراو لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ەوە ، لە مانگی ڕابردووی زایینی دا لانیکەم ١٢٥ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر کراون یان ڕفێندراون.

لە ڕاپۆرتێک هاتووە کە ئەم ئامارە بەنیسبەت مانگی فێبریوەری ساڵی ڕابردووی زایینی ١٢.٥٪ زیادی کردووە.

ئامارەکە ڕوونی دەکاتەوە کە لەم مانگەدا لانیکەم ٤٦ هاووڵاتی کورد، ١٠ چالاکی ژن، ٤ منداڵ و ٢٧ هاووڵاتی بەلووچ، دەست بەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە پارێزگای بەلووچستان بە ٢٦ کەس و پاشان پارێزگاکانی ورمێ و سنە هەر یەک بە ٢٣ و ١٩ کەس، زیاترین دەسبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی زایینیان هەبووە.

هەروەها ڕاگەێندراوە کە فشارەکان بۆ سەر کەمینە ئایینییەکان هەر وەک ڕابردوو لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوام بووە و لە فێبریوەریش دا ٤ چالاکی بەهایی، ٣ چالاکی مەسیحی و ٢ چالاکی سوننە مەزهەب، دەست بەسەر کراون.
 


ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە