دەست بەسەرکردنی سیخوڕێکی دیکەی سەر بە تاران لە ئیسرائیل
پەیامی کورد ... دەست بەسەرکردنی سیخوڕێکی دیکەی سەر بە تاران لە ئیسرائیل
سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی مەی ، باسیان لە دەست بەسەرکردنی سیخوڕێکی دیکەی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ووڵاتەکەیان کرد.
بەپێی بەیاننامەی ئاژانسی ئەمنییەتی ئیسرائیل، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، کۆمەڵێک ئەرکی پێ ئەسپێردراوی بۆ لایەنە پێوەندیدارەکان بە کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە تۆمەتبارەکە کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆ و وێنەی لە نەخۆشخانەیەک هەڵگرتووە کە لە هەمان کات دا نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لەو نەخۆشخانەیە لەژێر چاوەدێری پزێشکی دا بووە.
بە ووتەی پۆلیسی ئیسرائیل، بەهۆی پەرەسەندنی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دزەکردنە ناو دام ودەزگاکانی ئەم ووڵاتە، ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیل چاودێری وردتر بە تایبەتی بۆ هاووڵاتییانی دەرەکی ئەنجام ئەدەن.
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە