دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات
پەیامی کورد ... دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات
دوای سێ جار لە درێژکردنەوەی ماوەکەی، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات و سندووقەکانی دەنگدان داخران.
لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی هەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە ناوخۆی ووڵاتەکە و دەرەوە لە ناویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
کێبڕکێی ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان موحەمەد باقر قاڵیباف، مەسعوود پزیشکیان، مستەفا پوور موحەمەدی و سەعید جەلیلی بوو.
دوای ئەوەی تەواوی دەنگدەران ناوەندەکانیان جێ هێشت راستەوخۆ دەست بە ژماردنی دەنگەکان دەکرێت، بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پێویستە یەکێک لە براوەکان 50+1%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت تاببێتە براوە.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.
ئەم بابەتە 26757 جار خوێندراوەتەوە