دەنگۆی هەڵاتنی ئەردۆغان دوای ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان و پشتیوانی سوپا لە ئیمام ئۆغڵوو لە ئارادایە
پەیامی کورد ... دەنگۆی هەڵاتنی ئەردۆغان دوای ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان و پشتیوانی سوپا لە ئیمام ئۆغڵوو لە ئارادایە
لە کاتێکدا تورکیا لەگەڵ سێیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکان دژ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕووبەڕوویە، هەواڵە پشتڕاست نەکراوەكان باس لەوە دەكەن کە فڕۆکەیەکی حکوومی کە ئەردۆغانی هەڵگرتبوو بۆ شوێنێکی نادیار فڕیوە.
هەندێک سەرچاوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەردۆغان لە ترسی کاردانەوەی تووندی ئۆپۆزسیۆن ووڵاتەکەی بەجێهێشتووە.
ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە کە کۆبوونەوەی ملیۆنان خۆپیشاندەر لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١ی خاكەلێوەوە بەردەوامە.
هاوکات لە هەواڵێکدا باس لەوە كراوە کە ژمارەیەک فەرماندەی سوپای تورکیا پاڵپشتی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو سەرۆکی شارەوانی ئێستەنبووڵ و ڕکابەری سیاسی ئەردۆغان دەکەن، ئەمەش گومانەكانی زیاتر کردووە.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە