رۆژنامەى تێلێگرافى بەریتانى :ککییەر ستارمەر،یاساى بەزۆرناردنى کۆچبەران بۆ ووڵاتى ڕواندا هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... رۆژنامەى تێلێگرافى بەریتانى :ککییەر ستارمەر،یاساى بەزۆرناردنى کۆچبەران بۆ ووڵاتى ڕواندا هەڵوەشاندەوە
کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانى نوێى بەریتانیا، یەکەم بڕیارى دەرکرد و یاساى ڕواندا، کە تایبەت بە ناردنى کۆچبەران بۆ ووڵاتىڕرواندا هەڵوەشاندەوە.
رۆژنامەى تێلێگرافى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، ستارمەر لە یەکەم رۆژى دەسەڵاتەکەیدا، کارکردنى بە یاساى ڕواندا هەڵوەشاندووەتەوە، کە لە مانگى نیسانى رابردوودا لە لایەن پەرلەمان ەوە پەسەندکراوە.
یاساى سەلامەتى ڕواندا، پلانى ڕیشى سۆناک سەرۆکوەزیرانى پێشووى بەریتانیا بوو بۆ راگرتنى شەپۆلى کۆچبەران و ناردنى کۆچبەران بۆ ووڵاتى رواندا، بەتایبەت ئەو کۆچبەرانەى بە نایاسایی ڕوو لە بەریتانیا دەکەن و داواى مافى پەنابەرى دەکەن.
ئەم بابەتە 23692 جار خوێندراوەتەوە