رۆیتەرز : مۆقتەدا سەدر پلانی بەهێزی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی حکوومەتی داهاتوو
پەیامی کورد ... رۆیتەرز : مۆقتەدا سەدر پلانی بەهێزی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی حکوومەتی داهاتوو
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ژمارەیەک چاودێری سیاسی و لایەنە شیعەکانی عێراقەوە بڵاویکردەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە ساڵی داهاتوو بەرێوەبچێت موقتەدا سەدر بگەرێتەوە، ئەمەش هەڕەشە لەسەر هەژموونی حزبە شیعەکانی دیکە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران درووست دەکات، هەروەها لەوانەیە ئەو سەقامگیرییە تێکبدات کە عێراق لەم دوایی یانە بە خۆیەوە بینویەتی.
ئەم بابەتە 51363 جار خوێندراوەتەوە