رێبه‌ر ئه‌حمه‌د : له‌چه‌ند ڕۆژی دابێ كۆمیته‌ی هاوبه‌شی به‌غدا و هه‌ولێر، ده‌ست به‌كار ده‌بێت
پەیامی کورد ... رێبه‌ر ئه‌حمه‌د : له‌چه‌ند ڕۆژی دابێ كۆمیته‌ی هاوبه‌شی به‌غدا و هه‌ولێر، ده‌ست به‌كار ده‌بێت
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دەرباره‌ی بڕیاری حكوومه‌تی عێراق دەرحەق بە كه‌مپی ئاواره‌كان له كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی، ئه‌مڕۆ 8ی7ی2024 ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ئه‌و ئاوارانه له ڕوانگه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی و نیشتمانییه‌وه ئه‌و کارە كراوه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوو به‌زیاده‌وه جێبه‌جێمان كردووه، وێڕای ئه‌و هه‌موو گرفته دارایی و ئیداری و ئه‌منییانه‌ی له‌پێشمان بوون، هێشتان به ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی خۆمان زانیوه به‌هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خزمەتی ئاوارەکان بکەین، له هه‌ندێك كاتدا دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵیش هاوكاربوون به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه، به‌ڵام دواتر به‌داخه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هاوكارییه‌كانیان كه‌مبوونه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی خه‌ڵكی ئاواره و په‌نابه‌رانی ناو كه‌مپه‌كان بوو، ئه‌و بڕیاره بوو کە به‌بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خودی خه‌ڵكه‌كه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دراوه، له هه‌موویشی ناخۆشتر .. به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه فه‌راهه‌م بكرێت خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری و پاراستنی ئه‌و خه‌ڵكه و سه‌ربه‌زری ئه‌و خه‌ڵكه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌ر چاو نه‌گیرابوو.
ووتیشی: ئێمه له‌ژێر ڕێنمایی سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی كه‌وتینه گفتوگۆ و به‌ڕێزیان له هه‌موو دانیشتنه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش پێداگری له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانە و سه‌ربه‌رزانەی ئاوارەکانین کە به‌كه‌رامه‌ته‌وه بگەڕێنەوە، هه‌مان په‌یاممان گه‌یاندووه‌ته نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (موحه‌مه‌د شیاع سوودانی)، دوای چه‌ندین مانگ له گفتوگۆ و بیروڕا، به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق زۆر هاوكار نه‌بوو و پێداگری له‌وه ده‌كرد ئه‌م بڕیاره به‌هه‌ر جۆرێك بێت جێبه‌جێ بكرێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و له هه‌ر هه‌لومه‌رجێك بێت ده‌بێت خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه خه‌ڵك ناڕەزایی ده‌ربڕی، ئێمه‌ش وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو كۆمه‌ڵگای هاوكاریبه‌خش پشتیوانیمان لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە کرد و نامه‌یه‌كمان بۆ ئۆفیسی سه‌رۆكوه‌زیران نارد، خۆشبه‌ختانه له‌م دوو ڕۆژه‌ی دوایی حكوومه‌تی عێراق به‌پیر ده‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داواكاری خه‌ڵكی كه‌مپه‌كانه‌وه هات و بڕیارێكی نوێی دەرکرد، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ و دامه‌زاروه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان درووست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌و بڕیارانەدا بچنەوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی له‌و لیژنه هاوبه‌شه دیراسه‌كردنی پێشنیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه له ڕێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ كراوه، ئه‌مه خاڵێكی ئه‌رێنییه، چوونكه له ماوه‌ی ڕابردوو گومان و دڵه‌ڕاوكێ لای خه‌ڵكی كه‌مپه‌كان درووست بووبوو، خۆشبه‌ختانه دوای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و به‌پێداگری حكوومه‌تی هه‌رێم و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران موحه‌مه‌د شیاع سوودانییه‌وه کە ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه چاره‌یێكی گونجاو بۆ ئاوارەکان بکرێت و كه‌شێكی ئارام بۆ ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه پێشوازی لێ كرد، ئێمه‌ش پشتیوانی ئه‌و كۆمیته هاوبه‌شه ده‌كه‌ین تا كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ڕایشیگه‌یاند: كه‌مپه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، ئیداره‌ی كه‌مپه‌كان وه‌ك خۆی ده‌بێت، خودی ئه‌م لیژنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه و ڕێكوپێكتر دیراسه بكرێت و خشته‌یه‌ك دانه‌نرێت كه توانای جێبه‌جێكردنی نه‌بێت، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش داخلی ناو پرۆسه‌كه بووه، به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین پێشنیاری باشتر بخه‌ینه به‌رده‌ستی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و به‌غدا.
وەزیری ناوخۆ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاوه گوتی: وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم و پێکەوە لەگەڵ به‌غدا له‌گه‌ڵ توركیا له گفتوگۆداین، كێشه‌كه له‌وه‌دایه بیانووی هه‌رهاتنه ناوێك بۆ سنووری عێراق ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه له‌و سنورانه هەیە، بوونی په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته توركیا بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی له‌و ناوچانه بکات، هه‌بوونی په‌كه‌كه نایاساییه، خۆشبه‌ختانه له‌م دواییانه به‌غدا بڕیاری داوه په‌كه‌كه حزبێكی ڕێگا پێدراو نییه، هه‌موومان له‌و باوه‌ڕەین، ده‌بێت په‌كه‌كه ئه‌م ناوچانه جێبهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و ئه‌و گوندانه ئاواره نه‌بن و شوێنه‌كانیان چۆڵ نه‌كه‌ن، بۆیه په‌كه‌كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانه له‌ناوچه سنوورییه‌كان.
له‌باره‌ی پرسی ئاواره‌كان و كاراكردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: له چواری مانگه‌وه ئه‌م فه‌رمانه له‌به‌غداوە دەرچووە، ئیتر له‌م دوو ڕۆژانه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین و نوێنه‌ره‌كانی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش نوێنه‌ری خۆیان دیاری ده‌كه‌ن
ئەم بابەتە 23186 جار خوێندراوەتەوە