"رێگای ترانزێتی ئەفغانستان؛ یەکێک لە توخمەکانی پرۆژەی ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتی "باکور-باشوور"."

پەیامی کورد   ...   "رێگای ترانزێتی ئەفغانستان؛ یەکێک لە توخمەکانی پرۆژەی ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتی "باکور-باشوور"."

ئەلێکسی ئاڤێرچوک، جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا، دوای گفتوگۆکانی لە کابول لەگەڵ ئەندامانی باڵای سەرکردایەتی ئەفغانستان و لە ووڵامی ئەو پرسیارەی کە چ پێشکەوتنێک لە درووستکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی ترانز ئەفغانستاندا بەدەست هاتووە، لە نێو ڕۆژنامەنووساندا، لەوانەش... پەیامنێرێکی کۆمپانیای سپۆتنیک.

ووتیشی : ئێمە ئەم پڕۆژەیە بە کلیلی باشترکردنی پەیوەندی لە ناوچەی ئاسیای ناوەڕاست و ئۆراسیا بە گشتی دەزانین، بە یەکێک لە توخمەکانی پڕۆژە گەورەکەمان لە ڕێڕەوی گواستنەوەی نێودەوڵەتی "باکوور-باشوور" دەزانین، کە پێویستە وا بێت ووڵاتانی باکووری ئۆراسیا و باشووری جیهانی بەیەکەوە دەبەستنەوە. گریمانە دەکرێت یەکێک لە ڕێگاکان بە ئەفغانستاندا تێپەڕێت. لێرەدا دوو هێڵی ئاسنی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات درووست دەکرێن. ئەمەش ئەوەیە کە کۆمپانیاکانمان و وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ بە هاوبەشی لەگەڵ هاوکارانی ووڵاتانی دیکەی ئاسیای ناوەڕاست کاری لەسەر دەکەن.

▫️ بە وتەی ناوبراو ئامادەکارییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی ئیمکانی ئەم پڕۆژەیە لە ئارادایە. ئەمڕۆ بە هۆی ئەوەی کە تەواوی خاکی ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندیدایە، دۆخێکی ناوازە هاتۆتە ئاراوە.

▫️ڕوونیشی کردەوە کە دەکرێت گواستنەوەی ڕێگاوبانی ترانزێت ئەنجام بدرێت، کە ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بە شێوەیەکی چالاکانە بەکاردەهێنرێت. لەوانەش ئەو کەشتیانەی ئێمە کە دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە بۆ گەیاندنی کاڵا بۆ پاکستان بۆ نموونە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئارەزووی ئەوە دەکەین ئەفغانستان ئەو ڕۆڵە سەرەکییە بگێڕێت کە دەتوانێت بیگێڕێت لە پەیوەندییەکانی گواستنەوەدا. لە دانووستانەکانی ئەمڕۆدا باسی ئەم بابەتەمان کرد. بێگومان هاوکارانیش پابەندن بە کارکردن بەیەکەوە.

ڕۆژی 25ی ئەم مانگە، سێرگی شایگۆ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومەت گەیشتە شاری کابول. هەروەها ئەلێکسی ئاڤێرچوک جێگری سەرۆک وەزیرانیش لەم شاندەدا ئامادە بوو. وەفدەکە لەگەڵ محەممەد عەبدۆلکەبیر جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری سیاسی و عەبدۆلغەنی بەرادار جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و محەمەد یاقووب وەزیری بەرگری و سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان کۆبووەوە.

لایەنەکان باسیان لە هاوکارییە ئابوورییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و هەروەها پرسە ئەمنییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە