زاخارۆڤا : لەوانەیە ئێران لە ئەگەری لابردنی گەمارۆوەکان، ئامادەیی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی قبووڵ بکات
پەیامی کورد ... زاخارۆڤا : لەوانەیە ئێران لە ئەگەری لابردنی گەمارۆوەکان، ئامادەیی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی قبووڵ بکات
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕەنگە کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری لابردنی گەمارۆوەکان، ئامادەیی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی قبووڵ بکات
ماریا زاخارۆڤا، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هائارتسی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە كۆماری ئیسلامی ئەگەری هەیە لە ئاكامی هەڵگرتنی گەمارۆوەکانی ڕۆژئاوا، ئامادە بێت سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی قبووڵ بکات.
هەروەها ڕایگەیاند کە مۆسکۆ بەنیازە دانووستانی جیا لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ئەو پرسە ئەنجام بدات.
زاخارۆڤا بە ئاماژەدان بە پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ بە نیازە ڕۆڵێکی کاراتر لە دانووستانەکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بگێڕێت.
ناوبراو پێشنیاری زیندووکردنەوەی چالاکییەکانی گرووپی چوار لایەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بریتین لە ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکیتی ئەورووپا و ڕووسیا كرد و بە هەنگاوێکی گرینگی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە زانی.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە