زاخارۆڤا : لە ئاڵمانیا حکوومەتێکی یەکگرتوو بوونی نییە

پەیامی کورد    ...   زاخارۆڤا : لە ئاڵمانیا حکوومەتێکی یەکگرتوو بوونی نییە

ماریا زاخارۆڤا ڕایگەیاند : لە ئاڵمانیا حکوومەتێکی یەکگرتوو بوونی نییە و ئامانجی میدیاکان پاراستنی وەهمی دیموکراسییە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماریا زاخارۆڤا، نوێنەری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی ڕایگەیاندووە، نەبوونی لێدوانی بەرپرسانی ئاڵمانی سەبارەت بە فایلە دەنگییەکەی گفتوگۆی ئەفسەرە ئاڵمانییەکان ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ حکوومەتێکی یەکگرتوو لە… ئەم ووڵاتە و ئامانجی میدیا لەم ووڵاتەدا پاراستنی وەهمی دیموکراسی جەماوەرییە.
پێشتر ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا، لە ووڵامی پرسیاری پەیامنێری "DPA" ڕایگەیاندبوو، لێکۆڵینەوەیەکی تەواو و چڕ و خێرا لە ئاڵمانیا ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی فایلە دەنگییەکەی گفتوگۆی ئەفسەرەکان لەم ووڵاتە.
زاخارۆڤا ئاماژەی بەو ڕاستییە کرد کە "نوێنەری فەرمی پێکهاتەکانی دەوڵەتی ئاڵمانیا" هیچ لێدوانێک لەسەر فایلە دەنگییەکەی گفتوگۆی ئەفسەرانی سوپای ئاڵمانیا نادەن و سەرنجەکان لە ڕێگەی میدیاکانەوە بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی بێناو یان "سرووشتێکی ئەهریمەنی فرەئاڕاستە" دەدرێن.
زاخارۆڤا نووسیویەتی: ئایا سەرسووڕهێنەرە؟ بەهیچ شێوەیەک ئه‌مه‌ واتای چییه‌? لە ئاڵمانیا حکوومەتێکی یەکگرتوو بوونی نییە. نوخبە و دەسەڵات و خەڵک بەرپرسیار نین لە یەکتر. ئەمەش بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ نەبوونی دیموکراسی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هاووڵاتیانی ئاڵمانیا "دەرفەتێکی ناوازەیان لەبەردەم دایە بۆ ئەوەی خۆیان ڕزگار بکەن. بۆ ئەوەی ئەم پرسە بەرەو پێشەوە ببەن و بەرپرسان ناچار بکەن ڕاستەوخۆ قسە لەسەر ئەوە بکەن کە لە ئاڵمانیا چی ڕوودەدات، لە کوێ و کێ سەرکردایەتی ووڵات دەکات".
 
ئەم بابەتە 11602 جار خوێندراوەتەوە