زاخارۆڤا : مۆسکۆ چەندین جار ئاماژەی بە مەحاڵ بوونی دیالۆگی تەواو لەگەڵ تۆکیۆ ڕاگەیاندووە

پەیامی کورد   ...   زاخارۆڤا : مۆسکۆ چەندین جار ئاماژەی بە مەحاڵ بوونی دیالۆگی تەواو لەگەڵ تۆکیۆ ڕاگەیاندووە

زاخارۆڤا : مۆسکۆ چەندین جار ئاماژەی بە مەحاڵ بوونی دیالۆگی تەواو لەگەڵ تۆکیۆ سەبارەت بە پرسە خاکییەکان کردووە بەبێ ئەوەی ژاپۆن لە ڕێبازە دوژمنکارانەی خۆی بەجێ بهێڵێت.

ماریا زاخارۆڤا، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ پێی وایە "چارەسەری کێشەی خاکی ژاپۆن" تەنیا دەتوانێت مانای بە فەرمی کردنی یاسایی نێودەوڵەتیی سنوورەکانی ئێستا لەگەڵ ڕووسیا بێت. بەپێی دەستووری نوێکراوی فیدراسیۆنی ڕووسیا، ناتوانین باسی هیچ شتێکی تر بکەین.

جەختیشی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ چەندین جار ئاماژەی بە مەحاڵ بوونی دیالۆگی تەواو لەگەڵ تۆکیۆ کردووە بەبێ ئەوەی ژاپۆن لە ڕێڕەوی دوژمنکارانەی خۆی بەجێبهێڵێت.

شیگێرو ئیشیبا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە وتارێکدا ڕایگەیاند، سەرەڕای سەختی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا، ژاپۆن هێشتا پابەندە بە چارەسەرکردنی کێشەی خاکی و ئەنجامدانی پەیمانی ئاشتی.


ئەم بابەتە 127 جار خوێندراوەتەوە