زانایانی چینی نزیکتر دەبنەوە لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە توانای فڕینی بێ سنووری هەیە

پەیامی کورد   ...   زانایانی چینی نزیکتر دەبنەوە لە بەرهەمهێنانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە توانای فڕینی بێ سنووری هەیە

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە کێشی تەنها 4 گرامە، بچووکترین ئامێری فڕینە کە بە ووزەی خۆر کاردەکات، ئەمەش بەهۆی ماتۆڕێکی کارۆستاتیکی نائاسایی و پانێڵە خۆرییە بچوکەکانەوە کە ڤۆڵتیەی زۆر بەرز بەرهەم دەهێنن.

هەرچەندە نموونەی ئەم ئامێرە بە قەبارەی باڵندەی کۆتر تەنها بۆ ماوەی کاتژمێرێک کاری کردووە، بەڵام درووستکەرانی دەڵێن دەتوانن قەبارەی ئەم ئامێرە کەم بکەنەوە بۆ ئاستی مێروویەک و بەرهەمێک بەرهەم بهێنن کە بتوانێت تا کاتێکی نادیار بفڕێت.


ئەم بابەتە 16342 جار خوێندراوەتەوە