زانایان ڤایرۆسی کۆنیان دۆزیوەتەوە کە لەناو سەهۆڵبەندانێکی سرووشتیدا بەستراون

پەیامی کورد   ...   زانایان ڤایرۆسی کۆنیان دۆزیوەتەوە کە لەناو سەهۆڵبەندانێکی سرووشتیدا بەستراون

زانایان لەکاتی شیکردنەوەی نموونەی ناوەکی سەهۆڵبەندانێکی تەبەت دا پاشماوەی بەستووی زۆرێک لە ڤایرۆسە کۆنەکانیان دۆزیوەتەوە. ژمارەی ئەم ڤایرۆسانە زیاتر لە ١٧٠٠ ڤایرۆسە و زۆربەیان پێشتر چاودێری نەکراون.

توێژەران دەڵێن، ئەو ڤایرۆسانەی پەیوەست بوون بە گۆڕانکاری بەرفراوان لە کەشوهەوای زەویدا، پێشتر لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە. سەهۆڵی ساردکەرەوە زۆر بەنرخە و زۆرجار زاناکان تەنها بڕێکی کەمیان هەیە، ئەمەش بەشی توێژینەوەی ڤایرۆسی و میکرۆبی ناکات.

لە کۆی ١٧٠٠ جۆری ڤایرۆس کە لە نمونەی ناوەکی سەهۆڵبەندی گۆلیادا دۆزراونەتەوە، نزیکەی سێ لەسەر چواریان جۆری تەواو نوێن. چارەکێکی دیکەی ڤایرۆسەکان واژووی زیندەیییان هەبوو کە لەگەڵ زیندەوەرە ناسراوەکانی ناوچەکانی دیکەی جیهاندا سەریەککەوتبوون.

ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕەنگە هەندێک لەو ڤایرۆسانە لە ڕێگاکانی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان تەنانەت جەمسەری باکوورەوە لەسەر زەوی بڵاوببنەوە.


ئەم بابەتە 78164 جار خوێندراوەتەوە