زانیاری دەربارەی مووشەکەکانی ئێران و تواناکانی بۆ گەیشتنیان بە ئیسرائیل
پەیامی کورد ... زانیاری دەربارەی مووشەکەکانی ئێران و تواناکانی بۆ گەیشتنیان بە ئیسرائیل
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێران لە هێرشەکەی دا مووشەکی نوێی جۆری "Sejil" بەکاردەهێنێت کە نوێترین مووشەکی پەرەپێدراوی ئێرانە و مەودای 2000 بۆ 2500 کیلۆمەتر دەبڕێت و رووسیا و کۆریای باکوور هاوکاری ئێرانیان کردووە لە بەرهەمهێنانی دا
یەکێکی تر لەو مووشەکانەی بریارە ئێران بەکاری بهێنێت مووشەکی "Haji Qasem"
⬅️ مووشەکێکی نوێیە و بەپێی زانیارییەکان درێژکراوەی زنجیرە مووشەکی شەهابە
⬅️ لەسەر بنەمای تەکنۆلۆژیای بەدەست هێنراو لە کۆریای باکوور و لە لایەن ئێرانەوە گونجێندراوە
ئەم مووشەکە بە رێگەی سمارت لاین کۆنتڕۆڵ کراوە، لە تەکنۆلۆژیای مووشەکیدا "سمارت لاین" ئاماژەیە بۆ سیستەمی ڕێنمایی و کۆنترۆڵکردنی پێشکەوتوو کە ووردبینی باشتر دەکات، ئەمەش بریتییە لە جی پی ئێس و ڕادار و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی بە ئامانجگرتن کە یارمەتی مووشەکەکە دەدات بە ووردی ئامانجەکەی بپێکێت.
ئەم بابەتە 13244 جار خوێندراوەتەوە