زانیاری … لە پەرلەمان پێوەست بە بابەتێکی ھەرێم، کۆبوونەوەیەکی گرینگ ئەنجام دەدرێت

پەیامی کورد   ...   زانیاری … لە پەرلەمان پێوەست بە بابەتێکی ھەرێم، کۆبوونەوەیەکی گرینگ ئەنجام دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێڕاق ئاشکرای کرد: ماددەی ١٢ لە یاسای بوودجە ھەمواردەکرێتەوە کە باسی ھەناردەکردنی نەوت دەکات، پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی شەممە  لیژنەی نەوت و گاز کۆدەبێتەوە. 

دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێڕاق ، ڕایگەیاند: سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان تەنیا بۆ یەک پرس نەبوو،  گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک کراوە، یەکێک لەوانە پرسی نەوت بووە، ئەوەی پەیوەندی بە نەوت ھەیە لە ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت گفتووگۆی لەسەر کراوە، کە ماددەی١٢م (ج) لە یاسای بوودجە ھەمواربکرێتەوە و پێشنیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕەوانەی پەرلەمان کراوە، ڕۆژی شەممە ئێمە وەکوو لیژنەی نەوت و گاز کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی دیراسەی ئەو پێشنیارە بکەین و ڕای خۆمان بخەینە ڕوو، ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی تێچووی دەرھێنانی نەوتی ھەرێم بکرێتە ١٦ دۆلار بۆ ئەو قۆناغە، تاوەکوو ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەست پێ دەکاتەوە، دواتر دەتواندرێت ووردە ووردە پارەکە زیاتر بکرێت تا ئەو کاتەی لیژنەیەکی دەرەکی دێت ھەڵسەنگاندن بۆ تێچووی دەرھێنانی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکات. 

دکتۆر سەباح سوبحی ووتیشی : ئێمە خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پێشنیارەکە دەکەین و دەنگی لەسەر دەدەین، ھەناردەکردنەوە ی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەست پێ دەکاتەوە، بۆیە کار دەکەین پێش کۆتایی ساڵ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە، چوونکە ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیان لەسەر پێشنیارەکە داوە و ڕەوانەی پەرلەمان کراوە کە گەیشتە پەرلەمانیش دەخرێتە بەرنامەی کار بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت. 

سوبحی باسی لەوەش کرد: بەھۆی ئەوەی ڕێککەوتنی سیاسی لە ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە کراوە، لە پەرلەمان بەبێ گرفت ئەو پێشنیارە تێپەڕدەبێت، چوونکە ٢٠ملیار دۆلار زیان بەر خەزێنەی عێڕاق کەوتووە، بۆیە پێویستە ئەو کورتھێنانە کەم بکرێتەوە و یارمەتی عێڕاق بدەین، چوونکە ٤٠٠ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم و ٣٥٠ھەزار بەرمیل نەوتی  کەرکووک دەبێتە ٧٥٠ھەزار بەرمیل نەوت، ئەوە داھاتێکی زۆرە و ھاوکاری خەزینەی عێڕاق دەکات، بۆیە ئەو پێشنیارە لە چوارچێوەی یاسای بوودجە لە ماددەی ١٢ ھەموار دەکرێتەوە بۆ ئەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە. 


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە