زاڵمای خەلیل زاد : زۆر گرینگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێش جەژن بدرێت

پەیامی کورد   ...   زاڵمای خەلیل زاد : زۆر گرینگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێش جەژن بدرێت

 زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی:
- ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، قەیرانێکی سیاسی درووست دەکات و هەڕەشەیە بۆ ئەوەی جەژنی قوربانی داهاتوو قورس و خەمناک بکات.
- زاڵمای خەلیلزاد ئاماژە بەوەش دەکات، زۆر گرینگە خۆمان لە پەرەسەندنی ئەم قەیرانە بپارێزین و مووچە پێش جەژن بدرێت.
-  سەرۆکوەزیران سوودانی گرینگی بە هاووڵاتیانی کوردی دەدات و نایەوێت بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم سزایان بدات.
- پێدانی مووچە پێش جەژن یەکەم هەنگاوی گرینگە بەرەو ئەو دانووستانانەی کە زۆر پێویستن سەبارەت بەو پرسانەی کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر هەیە".


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە