زریانێکی گەورە و بەهێز چاوەڕێی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... زریانێکی گەورە و بەهێز چاوەڕێی ئەمریکا دەکات
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەمریکا ، زریانێکی بەهێز بە بەفر و باران چاوەڕوانی ئەمریکایە ، کە دەتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر چەند ویلایەتێک لە بەشی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە کە ژمارەی دانیشتووانی ٦٢ ملیۆن کەسە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە زریانێکی گەورەی زستانە کە دەتوانێت تێکەڵەیەک لە بەفر و سەهۆڵ و باران و ڕەشەبا بخاتە ناوچەیەکی ١٣٠٠ میل لە ئەمریکا، کاریگەری لەسەر نزیکەی ٦٢ ملیۆن کەس دەبێت. ئەم زریانە لە پاشنیوەڕۆی شەممەوە دەستی پێکردووە و تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
کاربەدەستانی ئەمریکا هۆشدارییان دا لە بارەی زریانێکی گەورەی زستانە کە ئێوارەی شەممە بە کاتی ناوخۆ دەست پێکردووە و کاریگەری لەسەر ژیانی ٦٢ ملیۆن ئەمریکی دەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەمە زریانێکی زەبەلاحی زستانە کە دەتوانێت زنجیرەیەک بەفر و بەستەڵەک و باران و ڕەشەبا لە ناوچەیەکی ١٣٠٠ میل لە ئەمریکا بخاتە ژێر کاریگەرییەوە، کاریگەری لەسەر نزیکەی ٦٢ ملیۆن کەس دەبێت.
ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە