زۆربەی دەنگدەرانی ئۆکراین پێیان باشە زێلێنسکی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید نەکات

پەیامی کورد   ...   زۆربەی دەنگدەرانی ئۆکراین پێیان باشە زێلێنسکی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید نەکات

ڕۆژنامەی تایمز لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت لە سەدا ٦٠ی خەڵکی ئۆکراین نایانەوێت زێلێنسکی بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بکات و دەڵێت : سکانداڵەکانی گەندەڵی زێلێنسکی و ماندووبوونی شەڕ زیانی بە وێنەکەی گەیاندووە و زۆربەی دەنگدەران پێیان باشە خۆی کاندید نەکات.

ئەم ڕۆژنامە بەریتانییە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لەسەدا ١٦ی خەڵکی ئۆکراین دەنگیان بە زێلێنسکی داوە. 27% دەنگ بە زالۆگینی دەدەن. خولی سەرۆکایەتی زێلێنسکی لە ٢٠ی ئایار کۆتایی هات. ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، زالۆگینی لە پۆستی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین دوورخستەوە. بەگوێرەی میدیاکان، زێلێنسکی وەک ڕکابەرێک سەیری دەکات.

پووتین پێشتر ئاماژەی بەوەدا کە سەرکردەکانی ڕژێمی کیێڤ نایانەوێت بچنە نێو دانووستانەکانی ئاشتی، چوونکە ئەمە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یاسای سەربازی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن.


ئەم بابەتە 104 جار خوێندراوەتەوە