زیاتر لە ٢٠٠ چالاکی مەدەنی و سیاسی پاڵپشتی خۆیان بۆ ووریشە مورادی دەربڕی
پەیامی کورد ... زیاتر لە ٢٠٠ چالاکی مەدەنی و سیاسی پاڵپشتی خۆیان بۆ ووریشە مورادی دەربڕی
زیاتر لە ٢٠٠ چالاکی مەدەنی و سیاسی بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک، پاڵپشتی خۆیان بۆ ووریشە مورادی دەربڕی و حوکمی لەسێدارەدانیان بە "کوشتنی بەئەنقەستی حكوومەتی" ناوبرد و داوای پشتیوانییان لە هەموو لایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان كرد.
واژووکارانی ئەم بەیاننامەیە، بە ئاماژەدان بە دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ووریشە مورادی و ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی ئەم حوکمە لەلایەن دادگای باڵا و جێبەجێکردنی، وێڕای شەرمەزارکردنی هەر لەسێدارەدانێک، ڕایانگەیاند: "ئێمە پێمان وایە لەسێدارەدان لە هەر هەلومەرجێکدا کوشتنێکی بەئەنقەستی حكوومەتییە".
ئەوان دەركردنی ئەو حوکمەیان بۆ ووریشە مورادی بە حوکمێک لە دژی هەموو ژنانی کۆمەڵگە و کوردستان زانی و ڕایانگەیاند کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا ژنان "پێشڕەوی خەبات بە کاردانەوە و فاشیزم بوون و قوربانی بەردەوامی حوكمڕانان بوون".
واژووكارانی ئەم بەیاننامەیە هەروەها ئیدانەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و زیاتر لە ٥٠ زیندانی سیاسی و عەقیدەتی و هەزاران زیندانی بە تاوانی مادەی هۆشبەر کرد.
ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە