زیادبوونی خانووی چۆڵ لە ژاپۆن بووە جێگای باس و هەواڵ!

پەیامی کورد   ...   زیادبوونی خانووی چۆڵ لە ژاپۆن بووە جێگای باس و هەواڵ!

داتاکانی حکوومەتی ژاپۆن دەری دەخەن کە نزیکەی ٩ ملیۆن خانووی چۆڵ لە ژاپۆن هەیە کە دەکاتە نزیکەی ١٤%ی کۆی گشتی خانووبەرە لەو ووڵاتەدا. لە کاتێکدا کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان بەردەوامە و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و ئابووری ئەم ووڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەیە، ژمارەی ئەم خانووە چۆڵانەش لە زیادبوون دایە.

ژاپۆنییەکان ئەم خانووە چۆڵانە بە "ئاکیا" ناودەبەن، دەستکاریکردنێک کە بەزۆری بۆ خانووە جێ هێڵدراوەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچە گوندنشینەکان و ناوچە دوورەکان بەکاردەهێنرێت.

شارەزایان دەڵێن لە ئێستادا ئاکیا لە شارە گەورەکانی وەک تۆکیۆ و کیۆتۆ شدا دەبینرێت و ئەم پرسە بۆتە کێشەیەکی جیددی بۆ حکوومەت بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوان لەم ووڵاتەدا.

جۆفری هۆڵ، مامۆستای زانکۆی کاندا بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان لە شاری چیبا دەڵێت، خانووە چۆڵەکان نیشانەی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی ژاپۆنە. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە "لە ڕاستیدا کێشەی درووستکردنی خانووی زۆر نییە" بەڵکوو "کێشەی نەبوونی خەڵکی پێویستە ".

بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ و پەیوەندییەکانی ژاپۆن، 14%ی سەرجەم موڵکەکانی نیشتەجێبوون لەم ووڵاتەدا چۆڵن. ئەم ئامارە ماڵی دووەمی خەڵک و هەروەها ئەو موڵکانە دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی کاتی خاوەنداریەتی دەکرێن لەکاتێکدا خاوەنەکانیان لە دەرەوەی ووڵات کاردەکەن.


ئەم بابەتە 11230 جار خوێندراوەتەوە