زیرەکی دەستکرد پێشبینی لافاو دەکات ٧ ڕۆژ پێشتر
پەیامی کورد ... زیرەکی دەستکرد پێشبینی لافاو دەکات ٧ ڕۆژ پێشتر
کۆمپانیای گووگڵ سیستەمێکی زیرەکی دەستکردی درووستکردووە کە دەتوانێت بە ووردی پێشبینی ڕوودانی لافاو بکات تا ٧ ڕۆژ لە پێشەوە.
پێشبینیکردنی ڕوودانی لافاو زەحمەتە، بەڵام گووگڵ ئەم کێشەیەی چارەسەر کردووە بە ڕاهێنانی مۆدێلی فێربوونی ئامێر لە ڕێگەی داتاکانی وەک تۆماری ڕووبارەکان، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، بارودۆخی ناوچەکە و هتد.
ئەم ئامرازە ٨٠ ووڵات دەگرێتەوە و دەتوانێت لە ڕێگەی بزوێنەری گەڕان و نەخشە و ئاگادارکردنەوەکانی ئەندرۆیدەوە پێشبینیەکانیان پێشکەش بە بەکارهێنەران بکات.
ئەم بابەتە 10593 جار خوێندراوەتەوە