زیرەکی دەستکرد 11 ئافرەتی تووشبووی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان کرد، کە پزیشکەکان بیریان نەکرد
پەیامی کورد ... زیرەکی دەستکرد 11 ئافرەتی تووشبووی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان کرد، کە پزیشکەکان بیریان نەکرد
ناوەندێکی نەخۆشخانە لە سکۆتلەندا، زیرەکی دەستکردی بەکارهێنا بۆ دەستنیشانکردنی نیشانە نەبیندراوەکانی شێرپەنجەی مەمک لە ١١ ژندا. ئەم تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردە بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی مەمک، ناوی میا، لە بەرنامەیەکی تاقیکاری دا شان بەشانی پزیشکان بەکارهێندرا بۆ پشکنینی مەمۆگرامی زیاتر لە دە هەزار ئافرەت کە زۆربەیان تووشی شێرپەنجە نەبوون. میا نەک هەر بە سەرکەوتوویی هەموو ئەو کەسانەی دەستنیشان کرد کە نیشانەکانی شێرپەنجەیان هەیە، بەڵکوو ١١ ژنیشی دۆزیەوە کە شێرپەنجەکەیان لە پزیشکانی چاو شاردبووەوە.
ئەم بابەتە 10596 جار خوێندراوەتەوە