زێلێنسكی : ئامادەی هاوكاری لەگەڵ ترامپ بۆ بەدەستهێنانی ئاشتین
پەیامی کورد ... زێلێنسكی : ئامادەی هاوكاری لەگەڵ ترامپ بۆ بەدەستهێنانی ئاشتین
سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت : جەنگێکی بێ کۆتاییمان ناوێ و دووپاتی دەکەینەوە کە ئۆکراین ئاشتی دەوێت. ووتیشی: ئامادەین بە خێرایی کاربکەین بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.
سێشەممە ٤ی مارچ ، ڤلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی ئامادەین لەژێر سەرکردایەتی ترامپ کار بکەین، هەروەها هیچ کام لە ئێمە جەنگێکی بێکۆتاییمان ناوێت.
سەرۆکی ئۆکراین ، ئاماژەی بەوە کرد، ئۆکراین ئامادەیە لە زووترین کاتدا بێتە سەر مێزی دانووستان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی بەردەوام، هەروەها ئێمە ئامادەین بە خێرایی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکراین و ڕووسیا كار بكەین.
جەختی لەوەش کردەوە، دەکرێت وەک قۆناغی یەکەمی ئاشتی نێوانمان، بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەست پێبکەین، پاشان دەمانەوێت زۆر بە خێرایی لە قۆناغەکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا بۆ مەبەستی واژووکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی كار بكەین.
ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە