زێلێنسکی : فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانین

پەیامی کورد   ...   زێلێنسکی : فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانین

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراین لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دا لەوەی كە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەرهەم دەهێنرێن "مەترسی لەسەر هەموو ووڵاتانی جیهانن".

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆیتەرز ووتی: ئەگەر ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بتوانن بە هەزاران کیلۆمەتر بفڕن، چی شتێك ڕێگری لە فڕینی زیاتری ئەوان بۆ مەودای زیاتر دەكەن؟ ووتی: "هیچ شتێك".

زێلێنسکی هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "تەنها کاتێکی کەم ماوە بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە هەموو ئەو تەکنۆلۆژیایانە بگات". لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە "دەبێت جیهان ئامادە بێت: ئەمریکا پێویستی بە پشتیوانی هەیە و ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پێویستیان بە ئاشتییە".

دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، ڕێژێمی ئێران هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕەوانەی مۆسکۆ کرد کە لە هێرشەکانی سەر ناوچەكانی ئۆکراین بەکارهێنران. ئۆکراین ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە هەشت هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئۆپراسیۆنەکانیدا بەکارهێناوە.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە