زێلێنسکی مەرجی دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... زێلێنسکی مەرجی دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند
شەممە ١١ی ڕەشەمە، ڤلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، تا كاتێك گەرەنتی ئەمنییەتی تۆکمە بۆ پێشگرتن لە لەشکرکێشی دووبارەی ڕووسیا بەدەست نەهێنێت، ووڵاتەکەی لەسەر مێزی دانووستان لەگەڵ مۆسکۆ دانانیشێت
هەروەها ئاماژەی بە دیداری ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و ئەو گرژییانەی لە کۆبوونەوەکەدا سەریان هەڵدا بە "نا بنیاتنەر" وەسف کرد.
زێلێنسکی بە ڕەتکردنەوەی بانگەشەی ترامپ کە پووتین ئامادەیە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، جەختی لەوە کردەوە کە ئۆکراین ناتوانێت بە سادەیی لە هەڵوێستەکانی پاشەکشە بکات.
لە لایەکی دیکەوە، دوای ئەم دیدارە، ترامپ زێلێنسکی بە بێڕێزی تۆمەتبار کرد و دواتر واژووکردنی ڕێککەوتنێکی سەرەکی سەبارەت بە سامانی کانزاکانی نێوان ئەمریکا و ئۆکراین ، کە لەوانە بوو یارمەتیدەر بێت بۆ ئاسانکاری ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا، هەڵوەشاندەوە.
ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە