زەریف لەگەڵ عەممار حەکیم لە عێراق کۆبووەوە
پەیامی کورد ... زەریف لەگەڵ عەممار حەکیم لە عێراق کۆبووەوە
محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق دیدار و وتووێژی ئەنجامدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژی پێنجشەممە بە پشت بەستن بە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق، محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ستراتیژی شەوی چوارشەممە لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی لە بەغدا لەگەڵ سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق دیدار و ڕاوێژی کرد.
جێگری ستراتیژی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق و بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "ڕوانگەی داهاتووی شوێنکەوتوانی ئەهلول بەیت (ع) گەیشتە بەغدا.
ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە