سامان شاڵی : دۆزی کورد گەیشتووەتە قۆناغێکی بەرزتر

پەیامی کورد   ...   سامان شاڵی : دۆزی کورد گەیشتووەتە قۆناغێکی بەرزتر

پەیوەست بە بانگھێشتکردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ پاریس و پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی ھەرێمی کوردستان، شارەزایەکی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەڵێت، بانگھێشتکردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن ووڵاتان بۆ سەرکەوتنی دیپلۆماسیەتی کورد دەگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە سوود لەو پەیوەندیانە وەربگرین نەک تەنھا لەڕووی سیاسی بگرە لەسەر ھەموو ئاستەکان و بەتایبەتیش ئابووری.

سامان شاڵی، سیاسەتمەدار و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، ڕایگەیاند: بانگھێشتکردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ پاریس گرینگی زۆری ھەیە لەڕووی دیپلۆماسییەوە، ھەروەھا تۆڕێکی پەیوەندی درووست کردوو لەگەڵ سەرۆکی زۆرێک لە ووڵاتەکان چاوپێکەوتنی کرد، ئەوەش وادەکات پەیوەندی کورد لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی زیاتر بێت و کە ئەمەش سەرکەوتنێکە بۆ دیبلۆماسیەتی کورد کە بتوانێت لەم ئاستە پەیوەندی درووست بکات، بەتایبەت لەگەڵ سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا بتوانێت پەیوەندیەکی باش درووست بکات بۆ ئەوەی دواڕۆژی میللەتەکەمان لەڕووی ئابووریەوە باشتر بێت، ھاوکات دەتواندرێت ئەو پەیوەندیە سیاسیانە پەرەی پێبدرێت.

شاڵی باس لەوەش دەکات: گرینگیدان بە ھەرێمی کوردستان و بانگھێشتکردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو جۆرە مەڕاسیمانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کورد پێشانیدا میللەتێکین پێکەوەژیان لای ئێمە زۆر گرینگە و فرەئایینی و حیزبی لە کوردستان گەشەی کردووە، لە شەڕی دژی داعش کورد ڕۆڵێکی باڵای ھەبوو کە ووڵاتان ھاتن ھاوکاری ھەرێمیان کرد ئەمە بووە بناغەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان و کوردیش بتوانێت شەڕی تیرۆر بکات.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ھەرێم و بەغداش، دەڵێت: ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێکی داوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا پەیوەندی باش بێت و سەرکەوتووبێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراق، بۆیە ئەمانە ھەمووی وای کردووە گرینگی زۆر بە ھەرێمی کوردستان بدرێت و دۆزی کوردیش گەیشتووەتە قۆناغێکی بەرزتر بەراورد بە ڕابردوو.


ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە